گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى رانیە دوو بکوژى لە ناو ماڵەکانى خۆیان دەستگیرکرد

2019.07.16 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى رانیە دوو بکوژى لە ناو ماڵەکانى خۆیان دەستگیرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دوو بکوژ لەناو ماڵەکانى خۆیان، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، لە لایەن هێزەکانیان لە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە و بەهاوبەشی بنکەی پۆلیسی بنگرد، لە ناو شاری ڕانیە دوو کەس لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیر کران کە فەرمانی دەستگیر کردنیان هەبوو لە تاوانێکی کوشتن بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی. . راگەیەندراوەکەى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە دەکات "ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی (ت، م) و (م، ب) کە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵە و دانیشتوی ڕانیەن فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای دوکان بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی". . جەختیشکراوەتەوە،  بە فەرمانی دادوەر هەواڵەی دادگای دوکان کرانەوە بە پێی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداو لە سنوری ناحیەی بنگرد. .