گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە شیعەكان هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان ئاشكرا كرد

2022.01.26 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە شیعەكان هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان ئاشكرا كرد

ناس كورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەڵوێستی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشكرا كرد كە یان دەبنە ”ئۆپۆزسیۆن یاخود بایكۆتی پرۆسەی سیاسی دەكەن”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوێترین ڕاگەیەنراوی هەماهەنگی شیعەكاندا (26-1-2022) هاتووە، بە توندی ڕێبازی لاوازكردنی پێكهاتەیەكیان لەسەر حسابی پێكهاتەیەكی تر ڕەتكردووەتەوە و دەڵێن، شەوی ڕابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، عەسائیب، حەكیم و عەبادی) كۆبوونەتەوە و تاوتوێی دواین پێشهات و هەڵوێست و كاردانەوەكانیان كردووە.

 

جەختیكردووەتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر ”بەشداریكردن لە ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو نەك دورخستنەوە كە گەلەكەمانی فەوتاند لە سەردەمی گۆڕبەگۆڕدا.”

 

دەشڵێت، سورن لەسەر دوورخستنەوەی وڵات لە قەیران و كێشەی زیاتر ”بە تایبەت دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانێك كە بتوانێت قۆناغەكە بگوزەرێنێت و حكومەتێك بەپێی ڕێككەوتنەكان بنیاد بنێت.”

 

”هێشتا ئومێدمان هەیە هاوبەشەكانمان وەڵامی پڕۆژەكەمان بدەنەوە ئەگەر وڵات بەرەو مەترسی و ئاڵنگاری زیاتر دەڕوات.”

 هۆشدارییان داوە لەوەی بەردەوامی ڕێبازی دوورخستنەوە پاڵنانە بەو لایەن و پێكهاتانەی كە زۆربەی دەنگی خەڵكیان بەدەستهێناوە بەرەو ئۆپۆزسیۆنی یاخود بایكۆتی پرۆسەی سیاسی.”