گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد

سکاڵا لەسەر سەرۆکوەزیرانى عێراق و هەرێم تۆمارکراون

2019.07.15 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
سکاڵا لەسەر سەرۆکوەزیرانى عێراق و هەرێم تۆمارکراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بریکاری ژمارەیەك فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوکاری دوو پەرلەمانتار لە دادگای فیدراڵی عێراق، سكاڵای یاساییان لەسەر هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆكوەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆماركرد. . هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، عادل عەبدول مەهدی داوایکردووە، هەرچی زووتر بە کردار دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکرێت. . ئەمین بەكر محەمەد، پارێزەر كە وەك بریكاری ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم کە سکاڵاکەیان پڕکردووەتەوە، لەگەڵ هەریەك لە كاوە محەمەد و غالب محەمەد، پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵاکەیان تۆمار کردووە. . لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەو پارێزەرە و دوو پەرلەمانتارە ڕایانگەیاندووە: "بۆ بەرگریکردن لە مووچەی دیارنەماوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بریارماندا سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم و داواکەیان بکەینە داوایەکی یاسایی و داوا لەسەر هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار بکەین." . ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمڕۆ دوشەممە 15ی تەموزی 2019 داواکەیان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمار کرد، چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی داوا لەسەرکراوەکانن بۆ دیاریکردنی بەرواری دادبینی. . هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم کردوو ڕاگەیاندووە: "ئومێدەوارین هەرچی زووتر بە کردار، دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکرێت". . عادل عەبدولمەهدی داواشیکردووە، بەیەکەوە هاوکاربن بۆ ئەوەی تواناکانی هەرێم و عێراق بخەنە ئاڕاستەیەک کە بە سوود و قازانجی هەردوولابێت بە گشتی، هەروەها خزمەتێکی شایستەی هاوڵاتییان بکرێت. . .