ناس كورد-
یڤگنی زینچنکۆ، پزیشکێکی تایبەتمەند بە نەشتەرگەریی سنگ لە نەخۆشخانەی حکومیی ڕوسیا لە پیتەرزبۆرگ ئاشکرای کرد، وازهێنان لە جگەرەکێشان بەشێوەیەکی بەرچاو دۆخی سییەکان باشتر دەکات و لە یەکەم ساتی وازهێنانەوە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە لەشدا دروست دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زینچیکۆ دەشڵێت، "بە دڵنیاییەوە دوای چەند خولەکێک لە دواین جگەرەکێشان، لێدان دڵ ئاسایی دەبێتەوە و فشاری خوێنیش دادەبەزێت، لە ماوەی یەکەم ڕۆژیشدا، ئاستی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندا کەم دەبێتەوە و ئاستی ئۆکسجینیش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی".
ڕونیشیکردەوە، لە دووەم ڕۆژی وازهێنان لە جگە تامی خواردنەکان لای ئەو کەسە خۆشتر دەبێت، حەزی خواردنیشی بۆ دەگەڕێتەوە و هەستی بۆنكردنیشی باشتر دەبێت.
بە وتەی ئەو پسپۆڕەی نەخۆشیی سنگ، ماوەی سێ مانگ دوای وازهێنان لەجگەرەکێشان، كۆكە و تەنگەنەفەسی كەم دەبێتەوە، هەروەها مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك بۆ. دوو. هێندە كەم دەبێتەوە.