کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، عێراق لە لیستى ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین منداڵى ئەو وڵاتە نەکوتراون. . ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە: "بۆ ساڵى 2018 دەرکەوتووە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە منداڵەکانى دژى نەخۆشى نەکوتراون، لە ڕیزى وڵاتانى وەک سۆماڵ و سودان و هایتییدایە". . ئەو ڕێکخراوە جیهانییە هۆکارەکانى نەکوتانى منداڵى لە عێراق گەڕاندووەتەوە بۆ "هەژارى و خراپى بارودۆخى ئاسایشى وڵاتەکە". . دەبلیو ئێچ ئۆ ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، لە جیهاندا ژمارەى ئەو منداڵانەى کە ناکوترێن بەردەوام لە زیادبووندان، لەبەرامبەریشدا ژمارەى توشبوون بەو نەخۆشیانەى بەهۆى نەکوتانەوە توشى منداڵان بووە زیاد دەکات. . .