ناس كورد-
وەزارەتى شارەوانى هەرێم رایگەیاند، بڕیارى دروستكردنی وێستگەیەكی نوێی گواستنەوەی ئاوی خاوێن بۆ هەولێر دراوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ شارەکە زیاد دەكات و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی گرفتی كەمئاوی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە پلانی نوێ چاكسازی و پەرەپێدان لە پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە دەکرێت و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر نۆژەن دەكرێنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها وێستگەیەكی نوێی گواستنەوەی ئاویش بە ناوی خابت لەنێو پرۆژەی ئاوی ئیفراز1 دروست دەكرێت كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر زیاد دەكات.
پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی لە چوارچێوەی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە مەبەستی پەرەپێدان و چارەسەری گرفتی كەمئاوی و باشكردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو جێبەجێ دەكرێت.