گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی لەسەر چارەنووسی حكومەت و غازی ئێرانی لێدوانی دا

2022.01.25 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی لەسەر چارەنووسی حكومەت و غازی ئێرانی لێدوانی دا

ناس كورد_

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند تا رادەستكردنی كارەكان بە حكومەتی ئایندە كاری ئەم حكومەتە بەردەوام دەبێت و وەستانی غازی ئێرانیشی بەیەكێك لە هۆكارەكانی كێشەی كارەبا خستەڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا (25_1_2022) باسی لەوەكرد قەیرانێكی ڕاستەقینەی كارەبا لە عێراق هەیە، هۆكارەكەشی كەمی هاوردەكردنی غازە لە ئێرانەوە، ئەمەش كەڵەكەبووی سەردەمانی پێشووە كە پشتیان بە یەسك سەرچاوە بەستووە لە بری غازی عێراقی كە بە خۆڕایی دەسووتێت.

 

كازمی ئەوەشی وت "حكومەت دەستی كردووە بە وەبەرهێنان لە گازی عێراقی و كەڵك لێوەرگرتنی".