گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەدر: عامری ڕازی بوو بەبێ مالیکی بەشداری حکومەت بکات بەڵام دواتر پەشیمان بوویەوە

2022.01.25 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر: عامری ڕازی بوو بەبێ مالیکی بەشداری حکومەت بکات بەڵام دواتر پەشیمان بوویەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح "قایل بوو بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەت بكات، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك پەشیمان بووەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


سەدر لە وتارێكی ڤیدیۆیدا (25-1-2022) ڕایگەیاند، سەرەتا داوای لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد بێنە نەجەف بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و پێکهێنانی حکومەت، "بەڵام ئەوان ڕەتیان كردەوە."


وتشی، "دواتر بڕیارم دا من بچم بۆلایان، ڕەزامەندیان نیشاندا سەردانیان بكەم، واتە ئەوان ئامادە نەبوون بێن بۆ لای من، بەڵام من ڕازی بوون بەوەی من سەردانیان بكەم، من لەپێناو بەرژەوەندی شیعەدا سەردانم كردن."


سەدر باس لەوەش دەکات کە "لە كۆبونەوەكەی بەغدا، بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیم وت، ئەگەر ئێوە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروست دەكەن، من دەبم بە ئۆپۆزسیۆن، ئەوان ڕەتیانكردەوە من ببم بە ئۆپۆزسیۆن‌ و خۆشیان ئامادە نەبوون ببن بە ئۆپۆزسیۆن، واتە نە من ئۆپۆزسیۆن‌و نە ئەوان، نە من حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی‌و نە ئەوان!".


وتیشی، "كورد‌ و سوننە حزبیان تێدایە لە دەسەڵات‌ و هەشیانە ئۆپۆزسیۆنن، لە شیعەش بەهەمان شێوە."


ڕوونشیکردەوە کە "بە هەندێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیم وت دەتوانن بەشداری لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا بكەن، من بە عامری‌ و فالح فەیازم وت هاوپەیمانێتی لەگەڵ نوری مالیكی ناكەم، عامری قایل بوو بەوەی بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا بكات، بەڵام دوای چەند رۆژێك پەشیمان بووەوە."


سەدر لە وتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە "حكومەتی عادل عەبدولمەهدی ئەوەی پێشكەشی گەل نەكرد كە چاوەڕێی بوون، بۆیە داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەمان كرد، هەروەها لە حكومەتی كازمیدا دەستمان لە پشكی ڕەوتی سەدر لە پۆستە وزارییەكانمان هەڵگرت، ئەمەش هەر لەپێناو پاراستنی ناوبانگی مەزهەبەكەدا بوو."

 

جەختیکردەوە کە "داواكاریی بەردەوامی ئێمە رێكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبییە، نەك هەڵوەشاندنەوەی حەشد."