گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: دڵنیاین کاندیدی ئێمە سەردەکەوێت.. ’’ئێستا مام جەلال نەماوە’’

2022.01.25 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: دڵنیاین کاندیدی ئێمە سەردەکەوێت.. ’’ئێستا مام جەلال نەماوە’’

ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکارتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان دڵنیاین لە سەرکەوتنی هوشیار زێباری کاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئاماژە بەوەشدەکات، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی لە زۆر شوێن تووشی کێشە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی (25-1-2022) ڕاگەیاند، "بە هی خۆزانینی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن یەکێتییەوە بنەمایەکی پتەوی نییە. مامەڵەکردەنی ئێمە لەگەڵ یەکێتی وەکخۆی بووە، زۆرجاریش گوتومانە بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتییە، بەڵام لە راستیدا ئێستا یەکێتی کێشەی ناوخۆی هەیە، پێدەچێت رەنگدانەوەی ئەو کێشانە وایلێکردبێت لە زۆر شوێن تووشی کێشە دەبێت، ئەگەرنا لەسەر چ بنەمایەک پۆستێک لە بەغدا کە مافی هەموو کوردە یەکێتی بە هی خۆی دەزانێت؟".

 

وتیشی، "کاتی خۆی رێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبوو، کە مام جەلال لە بەغدا سەرۆک کۆمار بێت و سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ئێستا نە مام جەلال ماوە و نە سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، جگە لەوەش رێککەوتنی ستراتیژی نەماوە، یەکێتی خۆیان ئەوەیان راگەیاندووە، ساڵانێکە برادەرانی یەکێتی دەڵێن، شتێک نەماوە بەناوی رێککەوتنی ستراتیژی".

 

ئەحمەد کانی، جەختیکردەوە، "ئەگەر رێککەوتن لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبووایە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوکات پارتی کاندیدی نەدەبوو، کەچی یەکێتی تاکلایەنانە ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن، چونکە کورسییەکانی پارتی دوو بەرامبەری کورسییەکانی یەکێتییە، چۆن یەکێتی ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت، پارتی بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و هەم بەپێی پێگەی خۆی مافی خۆیەتی بەرژێری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەبێت، دڵنیاشین لەوەی کاندیدی ئێمە کە کاک هوشیار زێباری-یە، هەم وەک کەسایەتی خۆی و هەمیش وەک سەنگی سەنگی سەرۆک بارزانی و پارتی سەردەکەوێت و پۆستەکە بەدەستێنێت".

 

سەبارەت بەوەی یەکێتی گوتویەتی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە رێککەوتووە، ئەحمەد کانی وتی: "ئەگەر لایەنێک هەبێت لە کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە چوبێتە ناو رێککەوتنەوە، ئەوە یەکێتییە نەک پارتی. بەڵام ئەگەر ئەوان تاکلایەنە بڵێن پۆستی سەرۆک کۆمار مافی ئێمەیە، ئێمەش دەڵێین نەخێر ئێمەش بە مافی خۆمان دەزانین و کاندیدمان دەبێت".