گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی درێژکردنەوەی پشووی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.25 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی درێژکردنەوەی پشووی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشووی خوێندن و لە 31ی مانگ خوێندن دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت، قەرەبووی ئەم چەند ڕۆژەش دەکرێتەوە کە بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە کراوەتە پشوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی (سێشەممە 25-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە لە 31ی مانگدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشوو کە بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە ڕاگەیەنرابوو." 

 

وتیشی، "دوو تاقیکردنەوەی خوێندکاران ماون، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو ئەو دوو تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدەن و دواتر ڕاستەوخۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات، بەشێک لە خوێندکارانیش کە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان نەکردووە دەتوانن تاقیکردنەوەکە بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو پشووەکانی مانگی 3 هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو یاخود ڕاگرتنی دەوام، قەرەبووی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووش دەکرێتەوە کە کراوەتە پشوو."