گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بۆ جاری دووەم گەیشتە بەغدا

2022.01.25 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بۆ جاری دووەم گەیشتە بەغدا

ناس کورد-

تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، "ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەیشتە بەغدا"، ئەوەش دووەم سەردانیەتی لەماوەی دوو هەفتەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەبەستی سەردانی قائانی گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و یەکخستنی گوتار و بڕیاری لایەنە شیعییەکان کە ئێستا بوونەتە دووبەرەکی سەرەکی، سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی.

 

هەفتەی پێشوو قائانی دوو جار لەگەڵ سەدر و هەماهەنگی شیعەکان بەجیا کۆبوونەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

 

زیاتر بخوێنەوە: نهێنییەكانی كۆبوونەوەی قائانی و سەركردە شیعەكان ئاشكرا كرا

زیاتر بخوێنەوە: کۆبوونەوەى قائانی لەگەڵ سەدر و عامری لەگەڵ بارزانی ’’بێ ئەنجام بوون’’