ناس کورد-
داواکاری گشتی ئیتاڵیا داوای 12 ساڵ زیندانى بۆ مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام کرد، ناوبراویش پرسەکە بە "گەلەکۆمەیەکى" نێودەوڵەتی لە بێکەسی خۆیدا ناودەبات.
.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دووربینی تایبەت بە مەلا کرێکار، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2019 دانیشتنی فەرمی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا لەسەر پرسی مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام و چەند کەسێکی دیکە بەڕێوەچووە، تیایدا دادگا داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ کردوون.
.
وەک دووربین باسى لێوەکردووە، بەپێی دۆسییەکەی مەلا کرێکار و هاوڕێکانی لە دادگای ئیتاڵیا، گوایە گروپێکی "تیرۆرستییان" لە ئەوروپا دروستکردووە، هەروەها خەڵکیان ناردووە بۆ مەشقی سەربازی لە سوریا و پەیوەندییان هەیە بە ڕێکخستنەکانى قاعیدەوە.
.
لە بەرامبەردا مەلا کرێکار ڕایگەیاندووە: "گەلەکۆمەیەکى نێودەوڵەتی سەیرە،لە سەر کەڵەکەدرۆیەکی بێ بنەما لە بێکەسیماندا یاری بە ڕۆحمان دەکەن".
.
.