ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانی داوە بە پەلەکردن لە تەواوکردنی پێکەوەبەستنی کارەبای نیشتمانی لەگەڵ سعودیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی کارەبای عێراق و سعودیە لێکتێگەیشتنێکیان واژۆکرد لەبواری پێکەوەبەستنی کارەبادا و وەزیری کارەبای عێراقیش ڕایگەیاند، پێکەوەبەستنەکە دوو ساڵی دەوێت.
حەمید عیزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و "ڕاسپێردراوین هەموو ئاسانکارییەک بکەین."
وتیشی، "بازاڕی عێراق کراوەیە بەڕووی هەموو کۆمپانیا سعودییەکاندا".
جەختیکردەوە کە "پێکەوەبەستنی کارەبای سعودیە و عێراق کاریگەریشی هەیە بۆسەر ئابوریی وڵات."