ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی حەوت تۆن جگەری مریشکی ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (24-1-2022) لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لەدوای هەبونی زانیاری لەسەر هاوردەکردنی جگەری مریشکی بەستوو بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نهێنی و حەشاردراو لە ناو بارێکی (ئەسبێس) کە پێکهاتبوو لە (864) کارتوون، واتە نزیکەی حەوت تۆن و توانرا دەست بەسەردا بگرێت."