گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەیامێک لە سەرکردایەتییەکی یەکێتییەوە بۆ پارتی: لە ئێستاوە براوەین

2022.01.25 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە سەرکردایەتییەکی یەکێتییەوە بۆ پارتی: لە ئێستاوە براوەین

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکێتی دوو شت لە بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار گرنگترن، فێڵی لێنەکرا و هەر بەخاوەنی ویست و بڕیاری خۆی مایەوە، دەشڵێت، "ئێمە هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکەی خۆمان دەدەین، بەڵام لە ئێستاوە براوەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە نوسینێکدا لەبارەی بە کێشمەکێشمی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، " ئێمە هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکەی خۆمان دەدەین، بەڵام لە ئێستاوە براوەین، چونکە لە بنەڕەتەوە شەڕەكەمان تەنیا لەسەر پۆستەكە نییە، بەڵكۆ شەری ئیرادە و سەروەری یەكێتییە، ئەوەی گرنگە بۆ یەکێتی ئەوەیە کە فێڵی لێ نەکرا." 

 

دەقی نووسینەکەی ئارێز عەبدوڵا:

 

لە نێوان دکتۆر بەرهەم و هۆشیار زێباری!

 

ناوەڕۆکی پڕۆسێسی دیموکراسی بریتیە لە ململانێی سیاسیی دوو یان چەند لایەنێکی جیاواز، ئەنجامی ململانێکەش بە هەڵبژاردن یەکلایی دەبێتەوە. لێرەدا، بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندەی پڕۆسێسەکە بۆ بەرژەوەندیی گشتی گرنگە، ئەوەندە کێ دەیباتەوە و کێ دەیدۆڕێنێ نا، بەڵام لە هەڵومەرجی ئێستای عێراق و کوردستان بابەتەکە جیاوازە. جیاوازە، چونکە ململانێی دوو هێزی سەرەکی کوردستانی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری توانا و کاریگەرییەکانی هەرێمی کوردستان لەناو دەوڵەتێک، کە هێشتا ئامادەنییە دەستورەکەی خۆی جێبەجێ بکا، کەم و پەرشوبڵا دەکاتەوە.

 

ئایا کامیان دەیبەنەوە؟

– دەکرا، یاخود هێشتاش دەکرێ بڵێین هەردووکیان و هەموومان، بەڵام کە ئەوە نایتە دی، ئەبێ بپرسین: بۆچی؟ لە وەڵامدا دەڵێم:

 

یەکەم: بەشداریکردنی پارتی لە هاوپەیمانی سەدر – حەلبوسی بەجیا هۆکارێکە.

 

دووەم: گۆڕینی سیاسەتی پارتی بە ئاراستەی پێکهێنانی کابینەی زۆرینەی عێراقچێتی بە پێچەوانەی هەڵوێستی ڕابردووی هۆکارێکی دیکەیە.

 

سێیەم: هەوڵدان بۆ ملپێکەچکردن و بێ ئیرادەکردنی یەکێتیەکی کاریگەر، کە چەندین ساڵە هاوپەیمانیەتی و دەشزانێ هەژموون و کاریگەری ئەو هێزە بە ژمارەی کورسیەکانی نا خەملێندرێ، هۆکارێکی ترە.

 

کەواتە، ئێستا یەکێتی و پارتی دەچنە مەیدانی هەڵبژاردن، بۆ یەکێتی دوو شت لە بردنەوەی پۆستەکە گرنگترن:

 

– فێڵی لێنەکرا و هەر بەخاوەنی ویست و بڕیاری خۆی مایەوە.

 

یەکێتی لەسەر هەمان سیاسەتی نیشتیمانیی خۆی لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتی ئامادەیی رێککەوتن بوو، بە هەمان هەڵوێست و لە هەمان ڕوانگەشەوە ململانێی خۆی دەکا.

 

ئێمە هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکەی خۆمان دەدەین، بەڵام لە ئێستاوە براوەین، چونکە لە بنەڕەتەوە شەڕەكەمان تەنیا لەسەر پۆستەكە نییە، بەڵكو شەری ئیرادە و سەروەری یەكێتییە لەسەر هەمان بڕیار و هەڵوێستی جارانی.