ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەرێمی کوردستان جێهێشت و بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆببێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم(سێشەممە 25-1-2022) مەسرور بارزان،ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە."
ئەوەش هاتووە، "لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت."