ناس كورد-
ئەمشەو لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان دوو كەسدا ڕووی دا و یەكێكیان بریندارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی تایبەت بە ”ناس كورد”ی (24-1-2022) ڕایگەیاند، ئەو دوو كەسە لە دوو هێزی ئەمنی جیاوازدا كاردەكەن، بەڵام هۆكاری شەڕەكە كەسییە، یەكێكیان كە ئاسایشە تەقەی لە ئەوی تریان كردووە كە پێشمەرگەیە.
وتیشی، بریندارەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار و. هێزێكی زوری ئەمنیش لە گەڕەکەکە و لە نزیک نەخۆشخانەکەش بڵاوەیان پێکراوە.