ناس کورد-
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ ئەنجامدانی دانوستانی "ڕاستەوخۆ و بەپەلە" لەگەڵ ئێران لەبارەى ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر حسێن ئەمیر عەبدولهەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند تاوەکو بگەن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی "باش".
هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسەکەی وتووە، "بەیەکگەیشتنی ڕاستەوخۆ زۆرتر کاریگەرە، دەکرێت زیاتر و زووتر بگەینە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن" و هۆشداریشی دا لەوەی "هیچ کاتێکی دیاریکراومان نییە بۆ ڕێککەوتن."
یەکێک لە گەورە دانوستانکارانی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "دورە ئەمریکا و ئێران بگەنە هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەى زیندووکردنەوەى ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 هەتاوەکو ئێران ئەو چوار هاوڵاتییە ئەمریکییە ئازاد نەکات کە وەک بارمتە دەستگیریکردوون."