ناس كورد-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوو هەزار حاڵەتی نوێی توشبوو بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆماركراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر لە ڕوونكردنەوەیەكدا (24-1-2022) دەڵێت، جێبەجێكردنی خۆپارێز و ڕێكارەكان و هەروەها وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا تاكەڕێگای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەیە.
وتیشی، سەرجەم پێكوتەكان كاریگەرن لەدژی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.
وتەبێژی تەندروستی ڕاشیگەیاند، مرۆڤ دەتوانێ ژەمی سێیەمی پێكوتە وەربگرێت جا لەوانەی پێشوو بێ یاخود جیاوازتر.