گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ ڕەخنە لە بڕیارێکی حکومەتی نوێ دەگرێت

2019.07.15 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ ڕەخنە لە بڕیارێکی حکومەتی نوێ دەگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، چەند بڕیارێک دەرکرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش ڕەخنە لە یەکێک لە بڕیارەکان دەگرێت. . یەکێک لەو بڕیاریانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرکرا، ئەوەیە کە پێویستە فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە پاراستنی نهێنیی كاروباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی كە بە نهێنی پۆلێن دەكرێن، لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان ئاشكرا بكرێن. . لەوبارەیەوە مەم بورهان قانع، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: "پاراستنی نهێنیی كار بەرپرسیارێتیی ئەخلاقییە، بەڵام ئەو بەرپرسیارێتییە تا ئەو شوێنە ڕاستە، كە پاراستنی نهێنییەكە هەڕەشە نەبێت بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتیی و دژی پرەنسیپەكانی شەفافییەت و دیموكراسیی نەبێت". . ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ بڕیارەکەی بە مەترسی ناوبرد، دەشڵێت، بۆ مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەكان و نهێنییە مەترسیدارەكان لە ڕایگشتی. . "نابێت ئەو بڕیارە دژی بەند و پرەنسیپەكانی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاریی لە هەرێمی كوردستان-عیراق بێت، كە یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013یە و هێشتا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە"، مەم بورهان قانع واى وت. . باسی لەوەکردووە، پێویستە پاراستنی نهێنیی كاروباری فەرمانبەرییەتی، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پیرۆزیی كاری فەرمانبەرێتییدا بێت، نەك دروستكردنی حكومڕانییەكی پۆلیسی، كە دامەزراوەكانی حكومەت، بەڕوی میدیا و هاوڵاتییاندا داخراو بن. . .