گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

‎ئەفسەریكی باڵای توركیا بەهۆی هەڵکردنی چەتر بۆ گۆرابێژێک سزا درا

2022.01.24 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
‎ئەفسەریكی باڵای توركیا بەهۆی هەڵکردنی چەتر بۆ گۆرابێژێک سزا درا

ناس كورد-

سەردانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری گۆرانیبێژی تورک بولەنت ئێرسۆی (70 ساڵ) بۆ سەر گۆڕی ئەتاتورک هەرای ناوەتەوە. ئەرسۆی بەسەر عەرەبانەوەیە و لەو کاتەدا لە ئۆتۆمبیل دێتە خوارەوە، باران دەست پێ دەکات، پاشان ئەفسەرێکی پایەبڵندی هێزی ئاسمانی بەناوی خاقان عوسمان سێرت یەکسەر چەترێکی بۆ ڕادەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دواتر وەزارەتی بەرگری، سێرتی ڕاپێچی لێکۆڵینەوە کرد و وەک سزا بۆ ئەو کارەی، گوازرایەوە بۆ ناوچەی یوکسەکئۆڤا (بە کوردی: گەڤەر) لە پارێزگای هەکاری لە باکوری کوردستان.

 

هەندێک لە میدیاکانی تورکیا هۆکاری سزادانی سێرت دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ئەرسۆی پێشتر پیاو بووە و دواتر ڕەگەزی خۆی بۆ ژنگۆڕیوە و لەبەرئەوەیش ناوەندە ئاینییەکانی تورکیا حەزی پێ ناکەن.

 

بەشێکی تر لە میدیاکان هۆکارەکە دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ئەرسۆی ساڵی 2010 داوای چارەسەرکردنی پرسی کوردی کردووە و قسەبەناوبانگەکەی کردووە کە دەڵێت: "چارەسەرم دەوێت، نەک مەرگ!"

 

چیرۆکەکە لێرە کۆتایی نایەت، پێرێ ئەرسۆی لە ناوچەیەکی شاری بورسا بەشداری لە کردنەوەی ناوەندێکی جوانکاریدا کرد.


لە میانەیقسەکانیدا گوتی: "با کەس لێم نزیک نەبێتەوە و کەس چەترم بۆ هەڵنەگرێت، چونکە هەرکەسێک لێم نزیک بێتەوە، لە کار دەردەکرێت و بۆیوکسەکئۆڤا دەگوازرێتەوە!"