ناس کورد-
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێم رایگەیاند، سبەینێ مەرج و رێنمایی نوێ بۆ رێگەدان بە دانانەوەى پرسە رادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، سبەینێ لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وردەکاری مەرج و رێنماییە تازەکانی (کردنەوەی پرسە) لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت.
سەرەتاى ئەم مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا چەند بریارێکى دەرکردو رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەردەکات.