ناس كورد-
پارێزگای هەڵەبجە کاتی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی لە سبەینێوە كردە کاتژمێر 9:00.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا (24-1-2022) دەڵێت، ”سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەمان ئاگادار دەكەینەوە لەسەر بڕیاری بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و درووستبوونی شەختە لە بەیانیاندا، بۆ سەلامەتی کارمەندان، سبەینیێ سێشەممە کاتی ڕەسمی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەت لە کاتژمێر (9)دەست پێدەکات.”