گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج بڕیار بۆ چارەسەرى کێشەى کارەباى چەمچەماڵ دەرکرا

2022.01.24 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج بڕیار بۆ چارەسەرى کێشەى کارەباى چەمچەماڵ دەرکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا پێنج بڕیارى دەرکرد بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کارەباى چەمچەماڵ کە یەکێکیان بەگەڕخستنى وێستگەی 132 کەی ڤی قەزاکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ قایمقام و نوێنەرانی خەڵکی چەمچەماڵ جەختکراوەتەوە لەسەر چارەسەرى کێشەى کارەباى سنورەکە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵ لەگەڵ قایمقام و نوێنەرانی خەڵکی قەزاکە کۆبووەوە.

 

وەزیری کارەبا، داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵی بە هەر (9) ناحیەکانی و (435) گوندەکەی بە مافێکی رەوا و ئاسایی دانا و، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بەپێی تواناییەکانی وەزارەت خزمەتی خەڵکەکەی بکات، کە بەداخەوە بە هۆی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا بەرز بووەتەوە و لە ئەنجامدا ماوەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

 

- بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا، شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکات.

- کار بۆ دابینکردنی 3 وێستگەی مۆبایل کارەبا بۆ ئەو ناحیەکانی چەمچەماڵ دەکرێت، کە کێشە بارزۆریی کارەبایان هەیە.

- گرفتی هێڵ و فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە چارەسەر دەکرێن.

- وێستگەی 132 کەی ڤی لە چەمچەماڵی دەخرێتە کار.

- ئەو شوێن و ئاوەدانیانەی کە کارەبای نیشتمانیان نییە، دەرخستەیان بۆ دەکرێت.

 

قایمەقامی چەمچەماڵ، هەوڵە مەیدانییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ دانانی 3 وێستگەی مۆبایلی کارەبا و وێستگەی 132 کەی ڤی و دانانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر و چارەسەرکردنی گرفتی ئەو گوندانەی کە کارەبای نیشتمانییان نییە، گرنگ نرخاند.