گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى بۆ بەفر و بارانى مانگى داهاتوو

2022.01.23 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بۆ بەفر و بارانى مانگى داهاتوو

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینیدەکات لەمانگى داهاتوودا تێکرای ئاستی بەفر و بارانبارین بەشێوەیەکی گشتی لەتەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا لە ئاستی ئاسایی خۆیدا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، "مانگى داهاتوو ئەگەری بارانی زۆر باش دەبێت و بە شێوەیەکی یەکسان ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ناوچە پەستان بەرز و نزمەکانەوە کە نەبێتە ھۆی زاڵبوونی کەشی وشک بۆماوەی زۆر یان کەشێکی زۆر باراناوی و ماوە درێژ لە رۆژەکانی مانگەکەدا".

 

دەشڵێت "تێکرای پلەکانی گەرما لە مانگی ٢ دا بەگشتی کەمێک بەرزتر دەبن لە تێکرای ئاسایی و ناوەندی ئەو مانگەدا".