ناس کورد-
وەزیرى پێشمەرگە رایگەیاند، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنان و كه‌وتنه ئه‌ركی لیوا هاوبه‌شه‌كان لەگەڵ بەغدا به‌رده‌وامی هه‌یه، بڕیاره له‌دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ئه‌منی كه ئێستا له‌كۆتا كارهكانیدایە ده‌ست به‌مه‌شق بكرێت و رۆڵیان پێبدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شۆڕش ئیسماعیل لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانى هاوپەیمانان ئاماژەى بەوەکردووە، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه و ده‌بێ ئاراسته‌ی كاری هێزه‌كان له‌عیراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئه‌مڕۆ 23 ی كانوونی دووه‌م 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ، فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق كۆلۆنێل تاد بۆرۆس، به‌رپرسی تیمی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان، عه‌مید توانا سدیق، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری سه‌ربازی ئاماده‌یبوون، بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یهككڕێزی و هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان پێویستیه‌كی حه‌تمی یه‌و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه.
فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پێكهێنان و كه‌وتنه ئه‌ركی لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و بڕیاریشه له‌دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ئه‌منی كه ئێستا له‌كۆتا كاره‌كانیدا ده‌ست به‌مه‌شق بكرێت و رۆڵیان پێبدرێت.
پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم گفتوگۆی به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
فه‌رمانده‌ی باڵای ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز‌و ئاماده‌بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش رونیكرده‌وه: هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین.