ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رەخنەى توند لە بەرپرس و فەرمانگەکانى پارێزگاگە دەگرێت و دەڵێت لە دابەشکردنى نەوتى سپى و غازدا تەنها ڕۆڵی عەداد دەبینن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رەمەزان نامیق لەبڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "سەبارەت بە دابەشکردنی (نەوتی سپی و غازی ) ماڵان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ، هیچ بەرپرس و فەرمانگەیەکی حکومی دەسەڵاتی دابینکردنیان نییە تەنها ڕۆڵی عەداد دەبینن".
دەشڵێت "بۆیە لەهەرێم کێشەی کەمی داهات و نەوت و غاز نییە، بەڵکو کێشەی زۆری دز و گەندەڵی هەیە و هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن".