ناس کورد-
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رایگەیاند، رووداوەکانى زیندانى غوێران لە حەسەکە هەڕەشەى دروستنەکردووە بۆسەر عێراق و ناوچەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، سەرەڕاى دروستنەکردنى هەڕەشە لەسەر عێراق و ناوچەکە، رووداوەکەى زیندانى حەسەکە هەڵدەسەنگێنێت بۆئەوەى بزانێت کە ئایا ئەو رێکخراوە لەداهاتوودا پلانى هەیە هێرشى هاوشێوە لە عێراق و سوریا ئەنجام بدات یاخود نا.