ناس کورد-
فەرماندەیی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، هێرشبەرە دەستگیرکراوەکانى داعش دانیان بەوەداناوە کە بە نزیکەى ٢٠٠ خۆکوژەوە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانى غوێران لە حەسەکە بۆ ئازادکردنى زیندانییەکانى داعش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی دانپێدانانى دەستگیرکراوەکان ماوەى شەش مانگ پلانیان داناوە و چونەتە ناو سنورى کۆبانێ وگرێ سپى و بەشێکشیان لەسنورى عێراقەوە چونەتە حەسەکە.
هەفتەى رابردوو زیندانى غوێران لەحەسەکە گرژى و ئاڵۆزى بەخۆوە بینى، کاتێک داعش هێرشیکردە سەرى بەمەبەستى ئازادکردنى زیندانییەکان، بەڵام هێزەکانى سوریاى دیموکرات روبەڕوویان بوونەتەوە و هەوڵەکانیان تێکشکاند.