گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’پێنجوێن ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە و داوای بەهاناوەچوون دەکرێت’’

2022.01.23 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’پێنجوێن ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە و داوای بەهاناوەچوون دەکرێت’’

ناس کورد- 

بەھۆی بارینی بەفرێكی زۆر و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، قائیمقامی قەزای پێنجوێنیش داوای بەهاناوەچوون دەکات و دەڵێت، لەو دۆخەدا کە وەک کارەسات وایە بۆ هاووڵاتیان حکومەت پێنج کاتژمێر کارەبای قەزاکەی کەمکردووەتەوە و ڕێگای نیوەی گوندەکانیش گیراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای هاتنی شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دۆخەکە لە قەزای پێنجوێن جیاوازترە و بەشێوەیەکە کە ئەمڕۆ پلەی گەرمی دابەزیوە بۆ 25 پلە ژێر سفری سەدی. 



لەوبارەیەوە زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن (یەکشەممە 23-1-2022) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە قەزاکە 25 پلە ژێر سفر بووە و لە نێو ئامێری ساردکەرەوە ساردترە، بارودۆخەکە وەک کارەسات وایە و دۆخی هاووڵاتیان زۆر خراپە، ئەوەی هەیە بەستویەتی، تانکی سەربان، بۆری ئاوی ڕەئیسی، هەمووی بەستویەتی." 

 

وتیشی، "لەم دۆخەی قەزاکەدا، حکومەت لەجێگەی هاوکاری پێنج کاتژمێر کارەبای قەزاکەی کەمکردووەتەوە، پێشتر 24 کاتژمێر بوو، چونکە لێرە کارەبای نیشتیمانیش بە جۆزەیە، بەڵام ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ 19 کاتژمێر، ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر هاووڵاتیان دروست کردووە." 

 

قائیمقامی قەزاکە باسی لەوەشکرد، "ڕێگای 50%ی گوندەکان گیراون و ڕێگای هاتوچۆیان نییە، ئەوەش چونکە حکومەت ژمارەیەک ئامێری بەکەڵک نەهاتوو و خراپبووی بۆ ناردووین و تائێستا نەتوانراوە ڕێگای ئەو گوندانە بکرێنەوە، بۆیە دەبێت دوعا بکەین کەس نەخۆش نەکەوێت، چونکە ڕێگا نییە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە." 

 

زانا ڕەحمان ئاماژەی بەوەشکرد، "لەمساڵدا یەک بەرمیل نەوت بە هاووڵاتیان دراوە لە پایزدا و زۆرینەی سەرفی کردووە، بۆیە داوا دەکەین هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی دیکەی پێبدرێت، کارەباکەمان بکرێتەوە بە 24 کاتژمێری و ئامێریش بنێرن بۆ پاککردنەوەی ڕێگای گوندەکان."