گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق و هەرێم ئاشکرا دەکرێت

2022.01.23 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق و هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، راکردنی تیرۆریستانی داعش لە سووریا، گەورەترین مەترسییە بۆ سەر عێراق ئەگەر رێگری لێ نەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت (یەکشەممە 23-1-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " راکردنی تیرۆریستانی داعش لە سووریا، گەورەترین مەترسییە بۆ سەر عێراق، چونکە کە رادەکەن یەکسەر ڕوو لە عێراق دەکەن، لەبەر ئەوەی دۆخی عێراق خۆی خراپە لە ڕووی ئەمنییەوە و ئێستاش بە ھۆی پێکھێنانی حکومەت دۆخی سیاسیش باش نییە، ئەوەش بۆشاییەکی ئەمنی دروست دەکات، بۆیە رەنگە داعش ئەوەی عوزێم و رووداوی ھاوشێوەش دووبارە بکاتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر کۆنتڕۆڵی سنوورەکان بکرێت، ناتوانن بێن بۆ عێراق، بەڵام بەم شێوەیە زۆر مەترسیدارە، بۆیە پێویستە ئەو شوێنانەی ھێزە عێراقییەکانی لێیە، ھێزی زیاتری بۆ رەوانە بکرێت و سنوورەکان توندوتۆڵتر بکرێن و چەکی قورسی زیاتر رەوانەی سنوورەکان بکرێن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیار دراوە ھێز و چەکی زیاتر رەوانەی دیالە و عوزێم و سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا بکرێن، بە تایبەت لە سنووری شنگال، چونکە مەترسیی زۆر لەسەر ئەو ناوچانە ھەیە و لە ناوچەی عوزێمیش بە ھۆی ئەو رووداوەی رووی داوە، ئۆپەراسیۆنێکی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ نەھێشتنی داعش، چونکە لەو ناوچانە داعش گەلێک زۆر بووە."