گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسی: خۆتان بۆ شەپۆلێکی تری بەفر و باران ئامادە بکەن

2022.01.23 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: خۆتان بۆ شەپۆلێکی تری بەفر و باران ئامادە بکەن

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە دووشەممە شەپۆلێکی تر بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلەکە سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان (23-1-2022) دەڵێت، "سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەزۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بەرێژەی 2 تا 6 سەنتیمەتر لەناوچە شاخاویەکاندا و بارانێکی پچر پچر و کەم بەرێژەی 1 تا 5 ملیمەتر لە ناوچە نزمەکاندا بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت".

 

دەشڵێت، ئاسمانی ناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت و کەش سەقامگیر ئەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 3 پلەی سیلیزی دیکە بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت؛

- سلێمانی 8 بە 5- پلە ژێر سفر

- ھەولێر 12 بە 2 پلە

- دھۆک 7 بە 3 پلە

- ھەڵەبجە 8 بە 2- پلە ژێر سفر

- کەرکوک 13 بە 4 پلە

- لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 14 بۆ 1- ١ پلە ژێر سفر ئەبێت

- لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 11 بۆ 0 پلە

 

جەختیکردووەتەوە کە "خێرای با ئاسایی ئەبێت بە خێرای 5-10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە".