ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم "توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی ماڵپەری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23 ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی "دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد."
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش."