گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دواجار واتسئەپ ئەو تایبەتمەندییە زیاد دەکات کە زۆر کەس چاوەڕێیەتی

2022.01.23 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار واتسئەپ ئەو تایبەتمەندییە زیاد دەکات کە زۆر کەس چاوەڕێیەتی

ناس کورد-

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئەپە تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ تۆڕەکە زیاد دەکات کە ئەویش گواستنەوەی تۆماری نامە و گفتوگۆکانە لەنێوان هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوێکارییەکی نوێی کە بڕیارە کۆمپانیاکە بەردەستی بکات بەناوی WhatsApp 22.2.74 beta، بەکارهێنەران دەتوانن تۆماری نامە و گفتوگۆکانیان لەنێوان دوو ئامێردا ئاڵوگۆڕ بکەن کە دوو سیستەمی جیاوازیان هەیە، بۆ نمونە لە ئایفۆنەوە بۆ گاڵاکسی.

 

بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، پێویستە هەردوو ئامێرەکە دواین وەشاندنی واتسئەپیان هەبێت، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی (GSMArena).

 

بە دڵنیاییەوە کارەکە پێویستی بە بوونی ئینتەرنێت هەیە، جا لەڕێگەی وایفایەوە یاخود سیمکارت.