گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’من جیاوازتر نیم لە خەڵک’’

سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا هاوسەرگیرییەکەی بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە هەڵوەشاندەوە

2022.01.23 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا هاوسەرگیرییەکەی بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

جاسیندا ئاردیرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا بڕیاری دا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی چەند ڕێکارێکی نوێ کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لەو وڵاتە گیراوەتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسیندا ئاردیرن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (23-1-2022) وتی، نیوزیلەندا ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا توندتر دەکاتەوە و هانی خەڵکیش دەدات بە شێوەیەکی فراوان دەمامک بەکاربهێنن، هەروەها ڕێگە نادرێت زیاتر لە 100 کەس لە شوێنە گشتییەکان کۆببنەوە و تەواوی ئاهەنگەکانیش ڕاگیران.

 

جەختیشیکردووەتەوە کە "ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەم ئەنجام نادرێت" و بەداخیشە بۆ هەرکەسێک کە هەمان ڕووداوی بەسەرهاتووە.

 

جاسیندا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەی چ هەستێکی هەیە ئاهەنگەکەی هەڵوەشێنراوەتەوە وتی، "ئەمە ژیانە، من جیاوازتر نیم لە هەزاران نیوزیلەندی کە بە دەست ئەم پەتا کارەساتبارەوە دەناڵێنن، من پێم وایە ئەوە قورسترە کە نەخۆش بکەویت و کەسێکی ئازیزت نەبێت لەگەڵت بێ."

 

توندکردنەوەى ڕێکارە خۆپارێزییەکان دوای ئەوەهات نۆ حاڵەتی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەو وڵاتە تۆمار کرا.