ناس کورد-
تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ناحیەی تەکیەی جەباری بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23-1-22) ڕایگەیاند، "تەرمی گەنجێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە بووە، دوای ڕێکارەکان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا 122 تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا."
بهوتهی خانهوادهكهی، ئەو گەنجە بە ناوی (ر.ن) "كۆتایی بهژیانی خۆی هێناوه".