گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەپێناو کچەکەیدا چی کردووە

چیرۆکی قوربانیدانی دایکێک بۆ کچەکەی کە پێکەوە توشبووی شێرپەنجەن

2022.01.22 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی قوربانیدانی دایکێک بۆ کچەکەی کە پێکەوە توشبووی شێرپەنجەن

ناس کورد- 

چیرۆکی توشبوونی دایک و کچێک پێکەوە بە نەخۆشی شێرپەنجە، دڵسۆزی دایکەکە بۆ منداڵەکەی دەردەخات کاتێک لەپێناو چارەسەرکردنی کچەکەیدا وەرگرتنی چارەسەرەکانی خۆی پشتگوێ دەخات و دەشڵێت، "پەشیمان نیم ئەو کارەم کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بی بی سی" لە ساڵی 2022، بە پشکنینی چاو دەرکەوت کە میای شەش ساڵان توشی شێرپەنجەی خوێن بووە. 

 

ئەڵیسۆنی دایکی میا بە "بی بی سی"ی وتووە، "دوای حەوت مانگ لەوە، "میا هیچ کێشەیەکی لە چاویدا نەبوو، پێم سەیر بوو لە تاقیکردنەوەی چاو لە قوتابخانە دەرنەچووبوو، بۆیە بڕیارم دا پشکنینی دیکەی بۆ بکەم و دواتر دەرکەوت کە شێرپەنجەی خوێنی هەیە." 

 

دوای حەوت مانگ لەوە توشبوونی ئەڵیسونیش بە شێرپەنجەی سنگ لە پشکنیندا دەردەکەوێت و دایک و کچەکە پێکەوە دەبنە توشبووی شێرپەنجە. 

 

ئەڵیسۆن کە دایکی دوو منداڵە، دەڵێت، لەوکاتەدا چارەسەرەکانی خۆی ڕاگرتووە، تاوەکو بتوانێت چاودێریی چارەسەرەکانی کچەکەی بکات و ئاگای لێی بێت. 

 

دایکە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بیستنی هەواڵی توشبوونم بە شێرپەنجە زۆر قورس بوو، چونکە هێشتا لە شۆکی توشبوونی کچەکەمدا بووم، بەڵام دەبوو خۆم پشتگوێ بخەم و تەنها لای میای کچم بم بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت، بۆیە چارەسەری خۆم ڕاگرت و تەنها چاودێریی کچەکەمم کرد." 

 

دایکی میا دەڵێت، "هیچ پەشیمان نیم لەو بڕیارە، ئەگەر کات بگەڕێتەوە دواوە، بەدڵنیاییەوە جارێکیتر هەمان بڕیار دەدەمەوە." 

 

دەشڵێت، "توشبوونم بە شێرپەنجە ترسی کچەکەمی لە نەخۆشییەکە کەمتر کردەوە، چونکە لە خەیاڵی خۆیدا دەڵێت، دایکیشم هەمان نەخۆشیی هەیە و پێکەوە دەتوانین لەگەڵیدا بجەنگین."