گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە شارێکی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

2022.01.22 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
لە شارێکی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما  و بوونی ئاستەنگی  هاتوچۆ لە قەزای پێنجوێن، قائیمقامیەتی قەزاکە بڕیاری دا، هەردوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە بکاتە پشووی فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن (شەممە 22-1-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەسنوری قەزای پێنجوێن بڕیارمان دا ڕۆژانی (یەکشەممە و دووشەممە) ڕێکەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک  وناڵپارێز."