ناس کورد-
قائیمقامیەتی قەزای کەلار هۆشداری بە وەکیلەکانی غاز دەدات، هەر کەسێک نرخی غاز گران بکات و ئەو بڕە غازەی پێیدەدرێت نەیگەیەنێتە دەستی هاووڵاتیان، ئەوا وەکالەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای کەلار (شەممە 22-1-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم وەکیلەکانی وەرگرتنی (غاز) لە سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، کە پێویستە ئەو بڕە غازەی لە کارگەکان پێیان دەدرێت، بە نرخی دیاری کراو بگەیەنرێتە دەستی هاوڵاتیان و پێویستە ژمارەی مۆبایلەکانتان کراوە بێت و وەڵامی هاووڵاتیان بدەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پێچەوانەوە هەر وەکیلێک سەرپێچی بکات، وەکالەتی وەرگرتنی غازی لێوەردەگیرێتەوە."