گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پێشمەرگە داوای پێداچونەوە و ڕێوشوێنی جددی دەكات

2022.01.22 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە داوای پێداچونەوە و ڕێوشوێنی جددی دەكات

ناس كورد-
وەزارەتی پێشمەرگە ئیدانەی هێرشەكەی داعشی كرد بۆسەر سوپای عێذاق لە دیالە و داوای ”پێداچونەوە و رێوشوێنی جددی دەكات”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا (22-1-2022) ڕایگەیاند، ”بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە
کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.”


”بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.”

جەخت دەكاتەوە كە ”دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە.”

دەشڵێت، ”ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆريستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.”

 
”بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.”