گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنزینى عێراقى لە هەشت بەنزینخانە دابەشدەکرێت

2022.01.21 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
بەنزینى عێراقى لە هەشت بەنزینخانە دابەشدەکرێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ بەنزین لە هەشت بەنزینخانەى ناو شار و دەرەوەى سلێمانى دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سبەینێ بەنزین لەناو شار لەهەمان ئەم وێستگانە دابەشدەکرێت کە لەبەرخراپی کەش وهەوا نەتوانرا رۆژی هەینی دابەش بکرێت: ئازادی، بەکرەجۆ، هەڵەبجە گرووپ، هەڵەبجە تانجەرۆ.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها بەنزینی عێراقی لەدەرەوەی شار لەم وێستگانە بەردەست دەبێت: رێدین لە چەمچەماڵ. بامۆک لە دوکان. کێوەڕەش لە رانیە. باشوور لە قەڵادزێ.