گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکى: کەمتەرخەمى کارمەندەکانە

منداڵێکى یەک رۆژە لەنەخۆشخانەیەک قاچى دەسوتێت

2022.01.21 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکى یەک رۆژە لەنەخۆشخانەیەک قاچى دەسوتێت

ناس کورد-

 

منداڵێکى تازە لەدایکبوو لەپارێزگاى واست یەکێک لە قاچەکانى سوتاوە لە نەخۆشخانە و باوکیشى دەڵێت بەهۆى "کەمتەرخەمى" کارمەندانى نەخۆشخانەکەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى نەجم باوکى ئەو منداڵە لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، منداڵەکەى دواى لەدایکبوونى خراوەتە ژورى چاودێرییەوە لە نەخۆشخانەى شەهید فەیروز لە واست و ویستویەتى بیبینێت بەڵام هەرجارەى بەپاساوێک رێگەیان نەداوە.

 

دەشڵێت، دواى دوو رۆژ بۆى دەرکەوتووە کە منداڵەکەى روبەڕووى سوتان بووەتەوە بەهۆى کەمتەرخەمى کارمەندانى نەخۆشخانەکەوە، کارمەندەکان پێیان وتووە بەهەڵە سوتاوە.

 

بەوتەى باوکى ئەو منداڵە، بەرێوەبەرى نەخۆشخانەکە باسى لەوەکردووە، کارکردن لەژێر فشار و زۆرى منداڵبوون وایکردووە کە کارمەندەکان سەرقاڵ بن و رووداوى لەو شێوەیە رووبدات.

 

باوکى منداڵەکە دەڵێت "پاساوەکە خراپترە لەتاوانەکە".