ناس کورد-
دژە تیرۆرى عێراق لە تۆڵەى هێرشەکەى عوزێم هێرشیکردە سەر داعش و شەش چەکدارى ئەو رێکخراوەى دەستگیرکرد، کە یەکێکیان سەرکردەیەکى رێکخراوەکەیە و لەهەولێر دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى دژە تیرۆرى عێراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و بەسەرپەرشتى عەبدولوەهاب ساعدى فەرماندەى دژە تیرۆر، چەند ئۆپراسیۆنێکیان دژى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەکانیان لەنەینەوا سێ چەکداریان دەستگیرکردووە، دووانى دیکەش لە بەغدا و کەرکوک دەستگیرکراون.
بەپێی بەیاننامەکە، هەروەها بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم، سەرکردەیەکى داعش لەهەولێر دەستگیرکراوە و دواتر وردەکاریی بڵاودەکەنەوە.