ناس کورد-
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی (شەممە و یەکشەممه 22 و 23 كانونی دووه‌می 2022) لەسەرجەم کۆلێج و په‌یمانگاکانی زانكۆ، بۆ ڕۆژی دووشەممە وڕۆژانی دوایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە 2022/1/22 بەشەناوخۆییەکانی كۆلیج و په‌یمانگاكان بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و بەڕەچاوکردنی کەش وھەوای پارێزگای سلێمانی ودەوربەری وە بەستنی ڕێگاوبانەکان ، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا بە:
دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی (شەممە ویەکشەممه 22 و 23 كانونی دووه‌می 2022) لەسەرجەم کۆلێج و په‌یمانگاکانی زانكۆ، بۆ ڕۆژی دووشەممە وڕۆژانی دوایی بەپێی ئەو خشتەی كه خوێندکاران خۆیان ئاگادارن جگە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار.
ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و هاوكاریكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌یان دوره‌و به‌زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه كۆلێج و په‌یمانگاكان.
ڕۆژی شەممە 2022/1/22 بەشەناوخۆییەکانی كۆلیج و په‌یمانگاكان بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.
ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2022/1/23 ئاسایی ده‌بێت.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی