گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان ئەنجام دەدات

2022.01.21 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان ئەنجام دەدات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەیەکى بەپەلەى لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان ئەنجامدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  مستەفا کازمى لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان کۆبووەتەوە.

 

 کۆبوونەوەکە دواى هێرشەکەى داعش دێت لە ناحیەى عوزێم کە بەهۆیەوە ١١ سەرباز کوژران.

 

کازمى پێشتر لە تویتێکدا جەختیکردەوە "ئەو تاوانە تیرۆریستییەی لە دیالە بەرامبەر رۆڵەكانمان لە سوپا ئەنجام درا، بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت و هێزەكانمان وەڵامی شایستەیان دەبێت بۆ تیرۆریستان. پێویستە هێزە قارەمانەكانمان ڕێگربن لەدووبارەبوونەوەی ئەم خروقاتە و لە هەموو جێگایەك كێوماڵی تیرۆیستان بكەن. دروود بۆ شەهیدەكان".  

  

لاى خۆیەوە، پارێزگاری دیالە رایگەیاند، هۆکارى کوژرانى 11 سەربازەكەی عوزێم بەهۆى هێرشى داعشەوە کەمتەرخەمى بووە.  

  

موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی فەرمى عێراقى راگەیاند "لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكراوەتە  سەر ئەندامانی فیرقەی یەك".    

  

 وتیشى "هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە".    

  

سەرلەبەیانى هەینى سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، چەکدارانى داعش لەسنورى پارێزگاى دیالە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکى سوپاى عێراق و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.  

  

سەرچاوەکە (21-1-2022) بۆ"ناس" ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى داعش بۆ سەر بارەگاى سریەى یەکەمى فەوجى یەکەمى سوپا بووە لە ناوچەى تالعە لەناحیەى عوزێم، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى سریەکە کوژراون كە ژمارەیان تا ئێستا 11 سەربازن.      

  

وتیشى هێزێکى سوپا گەیشتووەتە شوێنى هێرشەکە و قوربانییەکانیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.      

  

الأسماء:      


1- الملازم ضرغام لؤي محمد
2- ج م. عبدالله داود سلمان
3- ج م. رزاق وهيب محمد
4- ج م. مصطفى عباس حسن
5- ج م. احمد شاصي عطية
6- ج م. حيدر جصان طلك
7- ج م. رائد خميس غضبان
8- ج م. سلام كاظم فالح
9- ج م. محمد علي مختار
10- ج م. حيدر علي نوري
11-ج سالم كاظم مهاوي      

  

قد تكون صورة لـ ‏‏‏‏٨‏ أشخاص‏، ‏زي عسكري‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏