گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى و بارزانى: هاریکارى هاوبەش بۆ تێکشکاندنى تیرۆر

2022.01.21 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى و بارزانى: هاریکارى هاوبەش بۆ تێکشکاندنى تیرۆر

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە پێگەیشت و جەختیانکردەوە لەسەر پتەوکردنى هاریکارى هاوبەش بۆ روبەڕووبونەوە و تێکشکاندنى تیرۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بارزانى پرسەى خۆى بە مستەفا کازمى و خانەوادەى ئەو سەربازانە گەیاندووە کە لەهێرشەکەى داعش لە دیالە گیانیان لەدەستدا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەپەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر یەکخستنى هەوڵەکان، بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەباشی ئەمنى کردووەتەوە بۆ تێکشاندنى تیرۆر، لەگەڵ زیادکردنى پڕۆسەکانى راوەدونانى پاشماوەکانى داعش و خاپورکردنى پێگەکانى.