گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگەگرتن لە دەوامى ئەو فەرمانبەرانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

2022.01.21 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
رێگەگرتن لە دەوامى ئەو فەرمانبەرانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەوە هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت

 

بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و راسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.

 

ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) ، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و هاووڵاتیان پابەندیی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.