گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى لەبارەى هێرشەکەى عوزێم: بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت

2022.01.21 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لەبارەى هێرشەکەى عوزێم: بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هێرشەکەى عوزێم بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە تویتێکدا نوسیویەتى "ئەو تاوانە تیرۆریستییەی لە دیالە بەرامبەر رۆڵەكانمان لە سوپا ئەنجام درا، بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت و هێزەكانمان وەڵامی شایستەیان دەبێت بۆ تیرۆریستان. پێویستە هێزە قارەمانەكانمان ڕێگربن لەدووبارەبوونەوەی ئەم خروقاتە و لە هەموو جێگایەك كێوماڵی تیرۆیستان بكەن. دروود بۆ شەهیدەكان".

 

پێشتر پارێزگاری دیالە رایگەیاند، هۆکارى کوژرانى 11 سەربازەكەی عوزێم بەهۆى هێرشى داعشەوە کەمتەرخەمى بووە.  

 

موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی فەرمى عێراقى راگەیاند "لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكراوەتە  سەر ئەندامانی فیرقەی یەك".  

  

 وتیشى "هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە".  

  

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، چەکدارانى داعش لەسنورى پارێزگاى دیالە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکى سوپاى عێراق و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.  

  

سەرچاوەکە (21-1-2022) بۆ"ناس" ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى داعش بۆ سەر بارەگاى سریەى یەکەمى فەوجى یەکەمى سوپا بووە لە ناوچەى تالعە لەناحیەى عوزێم، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى سریەکە کوژراون كە ژمارەیان تا ئێستا 11 سەربازن.    

  

وتیشى هێزێکى سوپا گەیشتووەتە شوێنى هێرشەکە و قوربانییەکانیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.    

  

الأسماء:    


1- الملازم ضرغام لؤي محمد
2- ج م. عبدالله داود سلمان
3- ج م. رزاق وهيب محمد
4- ج م. مصطفى عباس حسن
5- ج م. احمد شاصي عطية
6- ج م. حيدر جصان طلك
7- ج م. رائد خميس غضبان
8- ج م. سلام كاظم فالح
9- ج م. محمد علي مختار
10- ج م. حيدر علي نوري
11-ج سالم كاظم مهاوي    

  

قد تكون صورة لـ ‏‏‏‏٨‏ أشخاص‏، ‏زي عسكري‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏