ناس كورد_
مامۆستا محەمەدی مەلا فایەقی شارەزووری ئاگاداری نوێژخوێنەكانی مزگەوتی حاجی عەباسی باراوای لە گەڕەكی قڕگەی سلێمانی كردەوە کە بۆ ئەمرۆ وتاری هەینی نادات بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی لەرێگەی هاتوچۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەكدا كە سۆشیال میدیای م. محەمەدی مەلا فایەقی شارەزووری بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (21_1_2022) بە نوێژخوێنەكانی مزگەوتی حاجی عەباسی باراوی ڕاگەیاندووە لەبەر ئاستەنگی هاتوچۆ، ئەمڕۆ مامۆستا وتاری جومعە ناخوێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی (21_1_2022) لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی كردەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکەو مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە.
لیژنەكە داوا دەكات لە شۆفێران بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن وە هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتوو.