گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆڕێكی كۆمەڵایەتی پێشكەوت

ماڵپەڕی google  پلەی یەكەمی لە دەست دا

2022.01.21 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
ماڵپەڕی google  پلەی یەكەمی لە دەست دا

ناس كورد_

پاش ئەوەی ماڵپەڕی google لە ساڵی 1998 بەدواوە ناسراوترین بوو، بەم دواییانە بەهۆی هەڵكشانی زۆری تۆڕی كۆمەڕیەتی تیك تۆكەوە پلەی یەكەمی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای "كلاود فلێر" كە "ناس كورد" بینیویەتی (21_1_2022) تۆڕی "تیك تۆك" توانیویەتی ماڵپەڕی گوگڵ بخاتە پلەی دووەم چونكە ئەم تۆڕە بەكارهێنەری زۆرتری لە جیهاندا ڕاكێشاوە بۆ خۆی.

 

تۆڕی تیك تۆك كە زیاتر گەنجان و تازەپێگەیشتوان بەكاریدەهێنن شەش خاڵ چووەتە پێشەوە لە چاو ساڵی پار، لە ئێستاشدا پاش گووگڵ و تیك تۆك لە پلەی سێیەمدا پێگەی فەیسبوكی كۆمپانیای مێتا دێت، چوارەم مایكرۆسۆفت و پێنجەم ئەپڵ،پاشان ئەمازۆن، نێتفلێكس، یوتیوب، تویتەر، واتساپیش لە پلەی دەیەمدایە.

 

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەی بەكارهێنەری تیك تۆك گەیشتنە ملیارێك كەسی ئەكتیڤ، شارەزایانیش پێیانوایە كۆرۆنا رۆڵی هەبووە لە هەڵكشانی جەماوەری ئەم تۆڕە چونكە بوو بەهۆكارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارگرانییەكانی كەرەنتین سەرباری ئەوەی ترس و گومان و سكاڵای زۆر هەیە لە ڕێساكانی كاركردنی.